ڕێبەری باڵای ئێران لە لێدوانێکدا باسی شەوی بەرات و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و هەندێک پرسی دیکەی کرد

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای ئێران لە لێدوانێکدا بە بۆنەی شەوی بەراتەوە تیشکی خستە سەر پیرۆزیی ئەم شەوە و باسی هەندێک بابەت و کێشەی جیهانی و هەرێمی و ناوخۆی ئێرانیشی کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 21ی خاکەلێوەی 1399ی کۆچی هەتاوی بەرانبەر بە 9ی ئەیپرێڵی 2020 و بەرانبەر بە 15ی شەعبانی 1441ی کۆچی مانگی کە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بە شەوی بەرات ناسراوە ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتەکانیدا تیشکی خستە سەر پیرۆزیی شەوی بەرات و مەسەلەی هاتنی ئیمام مەهدی وەک مونجی و ڕزگارکەری مرۆڤایەتی کە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام باسی کراوە.

تەوەری سەرەکیی وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێران باسی هاتنی حەزرەتی مەهدی و ڕزگارکردنی عالەم بە هیمەت و هیدایەتی ئیلاهی لە سایەی ڕێنموونییەکانی ئەو حەزرەتە بوو و داوای لە هەموو ئیمانداران کرد بێ هیوا نەبن لە سەرهەڵدانی ئەو جەزرەتە کە مایەی نەجاتی مرۆڤایەتییە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بە مەسەلەی کۆرۆنا و پەتای گشتگیری کۆڤید19 کرد کە لە هەموو عالەم بڵاو بۆتەوە و ئێستا بۆتە کێشەیێکی وڵاتی ئێرانیش.

ئایەتوڵڵا خامنەیی پێزانین و سوپاسی خۆی دوبارە کردەوە بۆ ستافی پزیشکی و پەرەستاران و فەرمانبەرانی کەرتی خزمەتگوزاری کە لە بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرقاڵی خزمەت کردن بە هاووڵاتییانن.

ڕێبەری باڵای ئێران گوتیشی ئەوەی پێویست بووە بەرپرسان و خاوەن بیران و کاربەدەستان وتوویانە و کردوویانە و هەموو لایەن و دامودەزگاکان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە باشی دەرکەوتن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی گوتیشی ڕاستە کۆرۆنا ئێستا بۆتە کێشەی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان و وەک وەبا و پەتایێکی نوێ ناوی لێدەبرێت بەڵام بە بەراورد لەگەڵ زۆر قەیرانی تر، کۆرۆنا شتێکی بچووکە. بینیمان لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا، دیکتاتۆرییەتی سەدام ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئێرانی لەگەڵ بەشێک لە هاووڵاتییانی خۆی کیمیابارن کرد. یان خود ئەو هەموو مرۆڤە لە کاتی شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانیدا قوربانی کران.

ڕێبەری باڵای ئێران ئەوەشیان زیاد کرد کە سیستەمە لیبراڵی و کۆمۆنیستی و دیموکراسییەکانی جیهان هەموویان وەک ئەزموون شکستیان هێناوە و زۆر شت هەیە کە بە زانست و قسەی زل چارەسەر نابێت. دەستەواژەیێکی وەک عەدالەت و دادپەروەری بە زانست دەستەبەر نەبوو. بەڵکوو بە پێچەوانەوە زانست بە شێوەیێکی خراپ دژی داد عەدالەت بەکار هێنرا. بۆیە ئاینی ئیسلام زۆر شتی لە خۆدا جێ کردۆتەوە کە داد و عەدالەت تەنها نموونەیێکی ئەو بابەتانەیە.

News Code 158308

Your Comment

You are replying to: .
captcha