بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: بەسیاسی کردنی کۆرۆنا بەرەو مەرگی زیاترمان دەبات

بەشی جیهان- تێدرۆس ئەدهامۆن بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەوەڵامی رایگەیاند: بەسیاسی کردنی کۆرۆنا بەرەو مەرگی زیاترمان دەبات و وامان لێدەکات پێویستمان بە تابوتی زیاتر هەبێت.

کوردپرێس: بەپێی هەواڵێکی نیویۆرک تایمز، لەمیانی کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا و لەوەڵامی رەخنەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو زۆر متمانەی بە داتا و زانیارییەکانی چین نیە، هەڕەشەی کشانەوەی یارمەتییەکانی وڵاتەکەشی کردبوو، تێدرۆس رایگەیاندوە، بەسیاسی کردنی کۆرۆنا بەرەو مەرگی زیاترمان دەبات و وامان لێدەکات پێویستمان بە تابوتی زیاتر هەبێت.

ترەمپ لەبارەی رەخنەکانییەوە راشیگەیاند، ئەو بەتەنها نیە لەو هەڵوێستەیدا و زۆرێک لە وڵاتانی تریش پێیانوایە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەپرسی کۆرۆنادا، لایەنگری چین دەکات و زۆر متمانەی بە داتاکانی هەیە.

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت لە هەڵەکانیان شتی نوێ فێرببن، بەڵام بەسیاسی کردنی ئەم پەتایە بەزیان دەشکێتەوە.

تێدرۆس ئەدهامۆن وتیشی،" ڤایرۆسەکە نوێیە و تائێستا زۆر شتی نەزانراو لەبارەیەوە هەیە، ناشزانین لەداهاتوودا چۆن رەفتار دەکات."

تێدرۆس لەبەردەم رەخنەی زۆری بەشێک لەکەسایەتی و رێکخراوەکاندایە و دوێنێش هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ناچارکردنی و دەستلەکارکێشانەوەی نزیکەی یەک ملیۆن واژۆی کۆکردۆتەوە، لەوەڵامی ئەو رەخنانەدا کە هەنگاوەکانی دژی کۆرۆنا وەک پێویست نابینن، تێدرۆس رایگەیاند، ئەو بەردەوامدەبێت و کۆمێن و رەخنەکانی بە" رەگەزپەرستی و هەڕەشەی مەرگئامێز" پێناسەکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158299

Your Comment

You are replying to: .
captcha