وەزیرە کوردەکان لە کابینەکەی زورفیدا دەمێننەوە

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کردووە سەرۆک وەزیری راسپێرداو بەمەبەستی بەدەست هێنانی دەنگی لایەنە کوردییەکان لە پەرلەماندا وەزیرە کوردەکان لەناو کابینەکەی خۆیدا بهێڵێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم خەشان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی وتی: لە کابینەکەی عەدنان زورفیدا هەریەک لە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی و بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی تێدا دەبێت، کە ئەو دوو وەزیرە پشکی پارتی دیموکراتن‌ و ئەو حیزبەش سوورە لەسەر هێشتەوەیان.

باسم خەشان ویشتی: مەبەست لە هێشتنەوەی وەزیرە کوردەکان لەلایەن زورفییەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانی لایەنە کوردییەکانە لەکاتی دانیشتنی متمانەدان بەکابینەکەی لە پەرلەماندا.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە عەدنان زورفی نەیتوانیوە کۆدەنگیی سیاسی لایەنە شیعییەکان بۆ تێپەڕاندنی کابینەکەی بەدەست بهێنێت، لەهەمان کاتیشدا هێزە کوردی و سوننییەکان لەپێناو زورفی سەرکەشی بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە شیعییەکان ناکەن بۆیە تێپەڕاندنی کابینەکەی زورفی لەناو پەرلەماندا بووەتە شتێکی سەخت و ئەستەم.

لای خۆیشییەوە ریاز مەسعوودی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیروون رایگەیاندووە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی متمانەدان بە کابینەکەی زورفی گرێنادات پێش کۆکردنەوەی واژووەی پەرلەمانتاران بۆ زانینی تەواوبوونی ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158290

Your Comment

You are replying to: .
captcha