کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ده‌ست که‌وتوون ئه‌مریکا سێهه‌مین بنکه‌ی سه‌ربازیی خۆی له مه‌نبه‌ج دامه‌زراندوووه. پێشتریش ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا دوو بنکه‌ی سه‌ربازی له مه‌نبه‌ج دامه‌زراندبوو یه‌کێکیان له ڕێگای مه‌نبه‌ج- حه‌ڵه‌ب و ئه‌وی دیکه‌ش له ناوچه‌ی عه‌ین دێدات له نزیکی ڕووباری ساجوور و ئه‌م جاره‌ش بنکه‌یێکی سه‌ربازیی نوێ له ناوچه‌ی میداح له باشووری مه‌نبه‌ج دامه‌زراندوووه که وه‌ک ده‌روازه‌ی مه‌نبه‌ج ده‌ناسرێت و ئاماده‌بوونی هێزه‌کانیان له‌و شاره زیاتر کردوووه.
خه‌لیل بۆزی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌وباره‌وه به هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وت: دامه‌زراندنی چه‌ندین بنکه‌ی سه‌ربازیی نوێی ئه‌مریکا پشتڕاست ده‌که‌ینه‌وه و به بۆنه‌ی ئه‌منی بوونی بابه‌ته‌که ناکرێت زانیارییێکی زیاتر له‌وباره‌وه بدرکێندرێت. ئه‌مریکا پێشتریش له ناوچه‌ی دێدات و باشووری ڕۆژئاوای مه‌نبج بنکه‌ی سه‌ربازی دامه‌زراندبوو. هێزه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ر ڕۆژ ده‌ورییه‌كانی له مه‌نبه‌ج ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment