وەستاندنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد پێگەی ئەردۆغانی لاواز کرد

بەشی جیهان- نوێنەرێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕوای وایە هەڵمەتەکانی ئەردۆغان بەتایبەت وەستاندنی گفتوگۆ ئاشتی لەگەڵ کورد بووە هۆی لاواز بوونی پێگەی ناوبراو لە وڵاتەکەیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر نیلز ئشمیت، نوێنەری پەرلەمانی ئەڵمانیا لە وتارێکدا کە لەبارەی دۆخی تەعامولی ئەورووپا لەگەڵ تورکیا نووسیەویەتی، و گۆڤاری هندازبلات بڵاوی کردۆتەوە بە وڵاتانی ئەورووپیی ڕادەسپێرێت کە تێڕوانیان بۆ پێوەندی لەگەڵ تورکیا جودا بکەنەوە لە پرسی سەرۆک کۆماریی ئەردۆغان چوونکە ئێستا دەسەڵاتی ئەو لاواز بووە و باشتر وایە یەکێتیی ئەورووپا پێوەندیی خۆی لەگەڵ تورکیا دەرباز بکات.

ناوبراو هەروەها بە وڵاتانی ئەورووپیی ڕادەسپێرێت کە بۆ یارمەتیی دارایی ئاوارەکانی سووریا لە تورکیا هەوڵ بدەن کە تەنانەت پاش 2021یش لە تورکیا بمێننەوە و داخڵی وڵاتانی ئەورووپی نەبنەوە.

ئەندامی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕواشی وایە دەسەڵاتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بەتەواوێتی لاواز بووە و هۆکارەکەشی بۆ هەوڵەکانی چەند ساڵی ڕابردووی ناوبراو دەگەڕێتەوە.

نیلز ئشمیت لە درێژەدا دەڵێت ئەردۆغان نەیتوانییەوە بەشێوەی پێویست قەیرانە ئابوورییەکانی تورکیا چارە بکات و بەکۆتایی هێنان بە گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ کوردەکان پێگەی ناوخۆیی خۆی لاوازتر کردووە.

نوێنەری پەرلەمانی ئەڵمانیا هەروەها بڕوای وایە پێوندییەکانی ئێستای تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا تووشی قەیرانێکی قووڵ بووە کە لە خراپترین نموونەدا ئەردۆغان لە ئاوارە سووریاییەکان وەکوو کارتێکی گۆشار لە دژی ئەورووپا کەڵکی وەرگرت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158268

Your Comment

You are replying to: .
captcha