بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە سۆشیاڵمیدیای خۆی بڵاوی کردووەتەوە بۆ هاونیشتمانییان دەڵێت: "سوپاسی ھاووڵاتیان و دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەکەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە رێمناییەکان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها سوپاسێکی "تایبەت" بۆ کارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە، کارمەندانی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، دەزگا ئەمنییەکان، راگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی کە کۆڵ نادەن بۆ پاراستنی کوردستان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەنێرێت و دەڵێت: "شانازیتان پێوە دەکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment