ئیدارەی خۆسەر: پشتیوانی لە بانگەوازی ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان دەکەین

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە بانگەوازی چەند لایەنێکی سووریا دەکەن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی زیندانیکراو و بێسەروشوێنکراوانی ململانێکانی ناوخۆی سووریا و دەرگای زیندانەکانیشی بەڕوی لێکۆڵەرانی مافی مرۆڤدا کراوەیەوە.

کوردپرێس:

ئیدارەی خۆسەری باکور و خۆرهەڵاتی سووریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پشتیوانی لە بانگەوازی چەند لایەنێکی ناوخۆی سوریا دەکەن کە روانگەیێکی مرۆیی هەیە و دەخوازن هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا بکەن، پێشوتریش لەبارەی چارەنوسی زیندانیکراو و بێسەروشوێنکراوان دەرگای زیندانەکانیان بۆ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کراوەبوە.

هاوکات ئامینە عومەر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد، وەکو مەسەدە داوایان لەسەرجەم لایەنە ناکۆکەکانی سوریا کردوە، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای وڵات و ناوچەکە کە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئازادکردنی دەستگیرکراوان، چارەنووسی بێسەروشوێن و ئەو کەسانەی رفێنراون وەکو سێ پرسی مرۆیی کاریان لەسەر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە پرسی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەوان گرنگی خۆیان هەیە و داواش لەسەرجەم لایەنەکانی دیکە دەکەن دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا بکەنە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی دەستگیرکراون.

News Code 158256

Your Comment

You are replying to: .
captcha