سەرۆک کۆمار: کارە کەم ڕیسکەکان لە 23ی خاکەلێوە-وە دەست بەچالاکی دەکەنەوە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆمار رایگەیاند لە 23ی ئەم مانگەدا ئەو چالاکییە بازرگانیانە دەستپێدەکاتەوە کە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر کەمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمیانی کۆبونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند: "لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ئەو چالاکییە بازرگانیانە دەستپێدەکاتەوە کە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر کەمە و ئەمەش دژی ڕێنماییە تەندروستییەکان نییە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لەو بەروارەوە سێ یەکی کارمەندانی حکوومی دەست دەکەنەوە بە کارەکانیان، بەڵام لە ماڵەکانی خۆیانەوە، پڕۆژەی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیش بەشێوەی پێشوو لەبەرچاو دەگیردرێت.

سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوەش کرد، "ئەو بڕیارەی حکوومەت دژایەتی رێنمایی وەزارەتی تەندروستی بە مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیاندا ناکات، بەڵکوو بە هەماهەنگییە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا بەڕێوە دەچێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158248

Your Comment

You are replying to: .
captcha