بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "له ناوچەی نه‌فتخانه، داعش شه‌وی رابردوو هێرشی کردووه‌ته‌وه سه‌ر لیوایێکی حه‌شدی شه‌عبی و له نزیک پردی حه‌لوان له گوندی قایه‌ی خانەقین، بۆمبێکیان به سوپای عێراقدا ته‌قاندوه‌ته‌وه و له‌وێش کوژراو و بریندار هه‌بووه".
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "داعش به چه‌کی قورسه‌وه له چه‌ند شوێنێک جێگر بوون، به‌تایبه‌ت له چیاکانی نزیک نه‌فتخانه تا مه‌نده‌لی، ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌کی به‌هێز و ستراتیژییە و داعش له‌وێیه، به‌شێکیان له حه‌مرین و جه‌له‌ولان، له‌و ناوچانه ناوه‌ندیان هه‌یه و نزیکه‌ی پەنجا شوێنی ستراتیژییان به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌هاوه‌ن قه‌سفی جه‌له‌ولا و ناوچه‌کانی دیکه ده‌که‌ن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment