کوردپرێس:
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕێگەی خشتەیەكەوە ئاماری ڕاگیراوان (موقوفین) لە ماوەی نێوان ٢٠٢٠/٣/١٠ تا ٢٠٢٠/٤/٣ بڵاودەكاتەوە، كە بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاری دۆخە گشتییەكە و ڕەچاوكردنی جۆری تۆمەت و ماددە یاساییەكەی و بەپێی یاسا، دادوەرانی لێكۆڵینەوە زۆربەی تۆمەتبارانیان بە كەفالەت ئازاد كردووە.
ڕاشیگەیاندووە، هەندێك لە تۆمەتباران تا ئێستا كەفالەتەكەیان دەستەبەر نەكردووە و دەرنەچوون، بەشێكی دیكەش لە تۆمەتباران ناتوانرێت بە كەفالەت ئازاد بكرێن لەبەرئەوەی تۆمەتەكانیان كوشتن یان بازرگانی ماددەی هۆشبەر یان ئەو ماددە یاساییانە دەیانگرێتەوە، كە بەپێی یاسا شیاوی ئازادكردن بە كەفالەت نین.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment