وەزیری بەرگریی تورکیا: ڕێوشوێنی تایبەت بە کۆرۆنا ل دامەزراوە سەربازییەکان گیراوەتە بەر

بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار: "هه‌فتانه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی رستن و چنین یه‌ك ملیۆن ده‌مامك و پێنج هه‌زار پۆشاكی تایبه‌ت و له‌ كارگه‌كانیش پێنج هه‌زار لیتر پاككه‌ره‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت".

کوردپرێس:

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "هه‌فتانه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی رستن و چنین یه‌ك ملیۆن ده‌مامك و پێنج هه‌زار پۆشاكی تایبه‌ت و له‌ كارگه‌كانیش پێنج هه‌زار لیتر پاككه‌ره‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت".

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ باڵاكانی توركیا له‌ رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی وه‌زاره‌تی به‌رگریی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ تاتوێی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌ پێویستییه‌كانی كرد كه‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا.

خولوسی ئاكار به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌فتانه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی رستن و چنین یه‌ك ملیۆن ده‌مامك و پێنج هه‌زار پۆشاكی تایبه‌ت و له‌ كارگه‌كانیش پێنج هه‌زار لیتر پاككه‌ره‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، گوتی: "كاره‌كانمان ته‌واو كردوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ده‌مامكی جۆراوجۆر و ١٠٠ هه‌زار پۆشاكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی كیمایی و میكانیكی به‌رهه‌م بهێندرێن".

*لە ئانادۆڵۆ وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158241

Your Comment

You are replying to: .
captcha