بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتى دارایی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "سەبارەت بە راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان روونی دەکەینەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابین کردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سووتەمەنی هاووڵاتییانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بە ڕەچاو کردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیانە و لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر و کارمەندانی هەردوولا و پەمپ کردنی ئەو بەرھەمە نەوتیانە راستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕ کردنی نەوتی خاو. "
روونیشی کردووەتەوە، تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتووەتە کار بەهۆی تەواونەبوونی رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment