کوردپرێس: خالد دارا بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی لە خانەقین، بەخەندان- ی ڕاگەیاندووە: "هۆکاری ئەم ڕووداوە ئەوە بووە، داعش هێرشی کردوەتە سەر بنکەیێکی حەشدی شەعبی لەو سنوورە، سوپای عێراق بەسێ ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بەهانایانەوە دەچن، لە سەر ڕێگا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا ئەو پێنج سەربازە بوونەتە قوربانی.
هەر لەمبارەوە کەمال مەحموود، بەرپرسی لیوای پێنج لە سنووری کوڵەجۆ ڕاگەیاندووە: " بۆمبێکی چێندراو بەکاروانێکی سەربازانی سوپای عێراقدا، لە نزیک گوندی باوەمەحموود سەر بەقەزای خانەقین تەقیوەتەوە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە ، سەربازێک بەپلەی ڕائید، کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment