لاواز بوونی کوردانی سووریا دەرهاویشتەی هەماهەنگیی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لەگەڵ تورکیایە

بەشی جیهان- دکتۆر ئاغا حسێن، شرۆڤەکاری پاکستانیی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ ڕووسیا و ئەمریکا بە هۆکاری مانەوەی تورکیا لە باکووری سووریا دەزانێت و دەڵێت گۆڕینی پێکهاتەی حەشیمەتی ناوچەکە لە زیانی کوردەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر ئاغا حسێن، شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وتارێکدا لەباەری دۆخی تورکیا و کوردەکانی سووریا دەنووسێت: ڕووسیا هۆکاری جێگیر کردن و بوونی سەربازیی تورکیایە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و بەرپرسە لە گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناچەیە.

ناوبراو لە وتراێکدا کە لە گۆڤاری مینت پرێس بڵاو بووەتەوە، هەروەها ئەمریکا-ش بە هۆکارێکی دیکەی لاواز کردنی کوردانی سووریا ناو دەبات و بڕوای وایە واشنتن نەیدەویست بەبۆنەی کوردەوە بەرژەوەندی و مەسڵەحەتەکانی لەگەڵ تورکیا بخاتە مەترسیەوە و بۆیەش ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا نەکرد.

دکتۆر ئاغا حسێن، شرۆڤەکاری پاکستانیی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕای وایە قبووڵ کردنی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕووسیا لەباەری ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا لە مانگی ئاکتەوبری 2019 لەلایەن ئەمریکاوە نیشان دەدات کە ئەم سێ وڵاتە لە دژی کوردانی سووریا پێکەوە هەماهەنگ بوون و ئێستاش ڕووسیا کوردەکانی خستۆتە ژێر گوشار تاکوو هێزە سەربازییەکەیان هەڵبووەشێننەوە تەڤڵی سوپای سووریا ببن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158229

Your Comment

You are replying to: .
captcha