کوردپرێس:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌غدا ته‌رخاندانی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی به مه‌رجی ڕاده‌ستکردنی ڕۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو قبووڵ کردبوو به‌ڵام تاکوو ئێستا هه‌رێم نه‌وتی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌کردووه.
گۆڤاری ئۆیل پرایس که له بواری نه‌وت و غازدا کار ده‌کات باسی له‌وه کرد که که‌مبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی نه‌وتی خاو ده‌توانێت زه‌برێکی قورس له داهاته‌که‌ی عێراق بدات و پێبه‌ند نه‌بوونی هه‌رێمی کوردستانیش به ڕاده‌ست کردنی ڕۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق زهبرێکیتره له هه‌یکه‌لییه‌تی ئابووریی ئه‌و وڵاته.
گۆڤاره‌که له درێژه‌دا نووسیی: هه‌رێمی کوردستان پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی به مه‌رجی خۆی بۆ ڕاده‌ستکردنی نه‌وت به به‌غدا ڕاگه‌یاندووه و به‌ڵێنی داوه له ئه‌گه‌ری پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ و هاوکارییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، هه‌ولێر به‌ڵێنه‌که‌ی له‌باره‌ی ڕاده‌ستکردنی ڕۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو جێبه‌جێ بکات.
ئۆیل پرایس ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی هه‌رێمی کوردستان به تاکتیکێکی زیره‌کانه وه‌سف ده‌کات که ته‌نانه‌ت ده‌ورێکی به‌رچاوی له سه‌رنه‌که‌وتنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی عێراق بوو.
گۆڤاره‌که پێی وایه که به‌غدا هێشتا ته‌عامول له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌کات چونکه به‌شێک له نه‌وتی خاوی که‌رکووک له ڕێگای هێڵی بۆریی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی جیهان ده‌کرێت و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیش نایه‌وێت ئه‌و ڕێگایه دابخرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment