گۆڤارێکی ڕۆمانیایی: ئەمریکا بەرپرسی سەرەکییە لە هێرش کردنی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

بەشی جیهان- گۆڤاری ئینداستری ڕیۆیۆ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی ئەوە ئەمریکا بوو کە هەلی بۆ تورکیا ڕەخساند هێرش بکاتە سەر کوردی سووریا.

کوردپرێس:

سەرەتای مانگی ئەکتەوبری 2019 و پاش دەرکرانی فەرمانی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا، ئەو ناوچەیە لە لایەن تورکیاوە بەچڕی هێرشی کرایە سەر و لە ئەنجامدا تورکیا دوو شاری سەرێکانی و گرێ سپیی داگیر کرد.

گۆڤاری وزەی ئینداستری ڕیۆیۆ لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی شەڕی سووریاوە دەڵێت ئەمریکا بەرپرسی سەرەکیی هاندانی تورکیا بوو بۆ هێرش کردنە سەر کوردی سووریا چوونکە تورکیا خۆی مەڵاس دابوو دەرفەتی لێ بێنێت و لەگەڵ فەرمانەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا، هێرشەکەی دەست پێکرد.

ئەو گۆڤارە لە ڕاپۆرتەکەیدا دەنووسێت ئامانجی سەرەکیی تورکیا لەوەی هاتۆتە نێو خاکی سووریا ئەوەی ڕووبەڕووی کورد ببێتەوە و ڕێگە نەدات لە سنوورەکاندا دەسەڵاتیان هەبێت.

ئەو گۆڤارە ڕۆمانیایییە جەختیشی کردۆتەوە کە ئەگەر ئەمریکا هێزی لە باکووری سووریا نەکشاندایەتەوە تورکیا نەیدەتوانی بە ئاسانی هێرش بکاتە سەر کورد.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئەمریکا بەوە تۆمەتبار کراوە کە لە پشتەوە خنجێری لە کورد دا چوونکە واشەنتن دەرفەتی بە تورکیا دا و هەلی بۆ ئامادە کرد کە کوردەکان لە باکووری سووریا دەربکات ئەوەش لە کاتێکدا کورد لە شەڕی داعشدا هاوپەیمانی ئەمریکا بوو و لەو شەڕەدا 11 هەزار کەس لە هێزەکانی خۆی پێشکەش کرد و شەهید بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158224

Your Comment

You are replying to: .
captcha