بەپێی هەواڵی کوردپرێس جەلال قەڵاشاخانی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 21ی حوزەیران لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند ڕۆژانی 4 بۆ 6ی کانوونی دووهەمی ئەمساڵ لە سنە حەوتەمین فستیڤاڵی مۆسیقای کوردی لە دوو بەشی کێبەرکێی گۆرانی و ژەنیاریدا بەڕێوە دەچێت.
قەڵاشاخانی گوتیشی بانگهێشتنامەی فستیڤاڵەکە بڵاو کراوەتەوە و ئامانجی فستیڤاڵەکەش برەوپێدانە بە خەزێنەی بەنرخی مۆسیقای کوردی و بایەخدان بە ماندووبوونی هونەرمەندانی کورد.
بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان ئاشکراشی کرد: بەشی کێبەرکێی فستیڤاڵەکە لە سێ تیری تەمەن و لە چوار کەرتی جیاواز بەڕێوە دەچێت.
هەروەهاش لەو فستیڤاڵەدا هونەرمەندان قەڵاشاخانی سەبارەت بە بەشی گۆرانیی فیستڤاڵەکە زیادی کرد مەقام و بەیت و لاوک و حەیران و سیاچەمانە دچڕن.
Your Comment