کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 14ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری کوردستان له په‌یامێکدا ده‌ستخۆشی له خه‌ڵکی پارێزگا کرد به‌بۆنه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی ڕێنماییه‌کان و گوتی: هاوکاریی ئێوه ئازیزان له‌پێناو جێبه‌جێكردنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسیارێتیی خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌گی کوردستانی پیشان دا.
ناوبراو له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند: هیوادارین به‌بۆنه‌ی ڕه‌حمه‌تی خوداوه‌ند و به‌رده‌وامیی هاوکارییه‌کانی نێوان خه‌ڵک و به‌رپرسان، گیانفیدایی و هه‌وڵی بێبڕانه‌وه‌ی کادێری ته‌ندروستی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بگاته ئه‌نجام و زووبه‌زوو دروشمی "به یارمه‌تیی خوداوه‌ند شکست به کۆرۆنا ده‌هێنین" بێته‌دی.
پارێزگاری کوردستان له کۆتاییی په‌یامه‌که‌یدا ڕوو له خه‌ڵک ڕایگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته‌ی که چۆکی به زلهێزه‌کانی جیهان داداوه نه‌یتوانیوه خه‌وشێک له‌سه‌ر یه‌کده‌نگیی گه‌لی ئێمه دروست بکات هه‌ر بۆیه ده‌ستخۆشی له هاوڕێیی دڵسۆزانه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌م و سوپاسی ته‌حه‌مول و دانبه‌خۆگرتنی هاووڵاتییانی ئازیز و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگای کوردستان ده‌که‌م.
ڕۆژی 8ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 گه‌ڵاڵه‌ی مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی که‌وته بواری جێبه‌جێکردن و تا 20ی خاکه‌لێوه درێژ کرایه‌وه و له گه‌ڵاڵه‌که‌دا به‌رته‌سکبوونه‌وه بۆ ژماره‌ی سه‌ندیکا و هاتوچۆکان له‌به‌رچاو گیراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment