مەسروور بارزانی لە دژی نوێنەرێکی پەرلەمانی کوردستان سکاڵا تۆمار دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە هەواڵی چەواشەکارانە لەسەر سەرۆکی حکوومەت بڵاودەکەنەوە.

کوردپرێس: لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوابەدوای ئەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم، رێکارەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بووە جێگەی دەستخۆشی، کە سانێک ویستیان بۆ شێواندنی ئەم دەسکەوتە خەڵک چەواشە بکەن و بە هەواڵی ساختە پێگەی سەرۆکی حکوومەت بکەنە ئامانج، لەوانەش سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە کە گوایە، داهاتی حکوومەت لە خەرجییەکانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە کردوە کە سەرۆکی حکوومەت گوایە خاوەنداریی بانکێک و کۆمپانیایێکی گەورە دەکات، لەم کات و ساتەدا کە حکوومەتی هەرێم هەموو تواناکانی خۆی بۆ پاراستنی تەندروستی وگیانی هاونیشتمانیان تەرخان کردووە.

راشیگەیاندووە: "چاوەڕوانی ئەوە بووین دوور لە ململانێ سیاسییەکان هەموو لایێک بەشدار و هاوکار بن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بەڵام بەداخەوە کەسانێک سەلماندویانە کە هیچ کاتێک ناتوانن بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گشتیدا هەنگاو بنێن، ئێمە لێرەدا وێڕای رەتکردنەوەی ئەم تۆمەتانە، لە پێناو ئاشکرا کردنی راستییەکان بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستمان رێکاری ئاسایی دەگرینە بەر، ئەم کەسە پێویستە بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنە یاساییەکان بکات، ئەگەرنا دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158214

Your Comment

You are replying to: .
captcha