کوردپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی که وێستگه‌ی پۆمپاژی ئاوی عه‌لووک له سه‌رێکانی له‌لایه‌ن سوپای تورکیا و گرووپه‌کانی پاڵپشتکراوی ئه‌و سوپایه‌وه داخرا، ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌نگاوه‌کانی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی ئاوی‌تر له‌جیاتی وێستگه‌ی عه‌لووک هه‌ڵێنا.
دوای ئه‌وه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی تورک به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیی چالاکیی وێستگه‌ی پۆمپاژی ئاوی عه‌لووک به‌ره‌وڕووی شکست بوویه‌وه، ئیداره‌ی ئاوی حه‌سه‌که هه‌نگاوه‌کانی ده‌ست‌پێکرد و به‌م بۆنه‌وه تیمه‌کانی ئیداره‌ی ئاوی حه‌سه‌که 13 بیری ئاو له 50 بیرێکیان هه‌ڵکه‌ند که بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌به‌رچاو گیراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئیداره‌ی ئاوی حه‌سه‌که ده‌ست که‌وتووه، پێشبینی کراوه پڕۆژه‌که تا دواڕۆژه‌کانی مانگی ئه‌یپڕێڵ کۆتایی پێبێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment