تورکیش ئه‌یرلاینز ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی درێژ کرده‌وه‌

به‌شی تورکیا- کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی تورکیش ئه‌یرلاینز له‌ بڕیارێکدا به‌بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوه‌ی ڕاگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ بیانییه‌کانی تا ڕۆژی 1ی مه‌ی 2020 درێژ کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی تورکیی تورکیش ئه‌یزلاینز له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: "به‌بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ وڵاتانی جیهان ماوه‌ی ڕاگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه بیانییه‌‌کانمان تا ڕۆژی 1ی مه‌ی 2020 درێژ کرده‌وه‌. گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوخۆییه‌کانیش ته‌نها بۆ شاره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره‌، ئانتالیا، ئێزمیر، ئادانا، دیاربه‌کر، ئه‌رزه‌ڕووم، دیلۆک، کایسری، قوونیا، مالاتیا، سامسۆن، ترابزۆن و وان ئه‌نجام ده‌بێت و سه‌رجه‌م موسافیرانی گه‌شته‌ نێوخۆییه‌کانیش ده‌بێ بڕگه‌ی مۆڵه‌تدانی گه‌شتی ئاسمانییان به‌ده‌سته‌وه‌ بێ."

شایانی باسه‌؛ پێشتر کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی تورکیش ئه‌یرلانز ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌ بیانییه‌کانی تا ڕۆژی 17ی ئه‌یپڕێڵ ڕاگه‌یاندبوو که‌ به‌بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ جیهان ماوه‌که‌ی درێژ کرده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158209

Your Comment

You are replying to: .
captcha