بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگەی تێلێکۆنفرانسەوە گوتارێکی پێشکەش بە سەرۆک لقەکانی ئاک پارتی لە پارێزگاکان کر.و رایگەیاند "لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەورەترین لایەنی باشمان ئەوەیە کە لە رێگەی ژێرخانێکی بەھێزی تەندروستییەوە، زوو دەستمان بە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە کردووە.
لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان ئاماژەی بەو رێکارانە کرد کە دژبە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گرتوویانەتەبەر و رایگەیاند ''دامەزراوەکانمان بەشێوەیێکی توند چاودێری رێکارییەکان دەکەن".
ئەردۆغان گوتی: ''ئامانجمان ئەوەیە دەستەبەری ئەوە بکەین وڵاتەکەمان لە کورتترین ماوەدا و بە کەمترین زیان ئەم قۆناغی کێشەدارە تێپەڕێنێت".
سەرکۆماری داوای لە گەلەکەی کرد پەبەندی رێنماییەکان بن و گوتی: ''تکا لە گەلەکەمان دەکەم تا تێپەڕبوونی ئەم رۆژە کێشەدارانە لە ماڵەکانیان دەرنەچن".
ئەردۆغان باسی لە ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە کرد و بە شارەوانییەکانی گوت: "دەوڵەت بوون لەنێو دەوڵەتدا مانای نییە. سەرجەم ھەڵمەتەکان تەنھا لە رێگەی ئەو یەکانەی کە حکوومەتەکەمان رایگەیاندووە، بەڕێوەدەبرێن".
ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە چەندێک دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتیی زیادبکەین، ئەوەندە بەزوویی خێرایی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە تێکدەشکێنین گوتی: ''بەدڵنیایییەوە ئێمە تا ئێستا وەک دەسەڵات ناچارین ھۆشداریی پێویست بدەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment