تەقینەوەیێک لە کەرکووک 1 کوژراو و 4 برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ لە ناوچەی نازم تەقسیم لە باشووری شاری کەرکووک بۆمبێکی چێندراو بەهێزە ئەمنییەکاندا تەقیوەتەوە.

کوردپرێس: ئاژانسی خەندان بڵاوی کردەوە سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی له ‌پارێزگای كه‌ركووک رایگه‌یاندووە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له ‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به‌هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتحادی، له ‌ناوچه‌ی نازم ته‌قسیم له‌ باشووری كه‌ركووک، كارمه‌ندێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كوژراو و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ دوو كه‌سیان پله‌یان ئه‌فسه‌ره‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووک كراون و هێزێكی زۆری ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158202

Your Comment

You are replying to: .
captcha