کوردپرێس:
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان په‌رله‌مانتاری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕوونكردنهوهیێكدا ڕایگه‌یاند: به‌م زووانه عه‌دنان زورفی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی كورد له حكوومه‌ته‌كه‌ی.
ناوبراو به پێویستی ده‌زانێت كه به‌زامنکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م قۆناغه کاتییه، لایه‌نه کوردییه‌کان ڕه‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی کابینه‌که‌ی عدنان زورفی.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان بۆچوونی وایه كه گه‌ره‌نتی قووتی خه‌ڵک بکرێته بنه‌مای دانووستانه‌کان چونکه پشێوی زیاتر له به‌غداد له قازانجی کورستان نییه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: ڕاسته که به‌شداری کردنی کورد له ھه‌موو جومگه‌کانی حکوومه‌تی عێراقدا گرنگه و کورد ده‌بێت ھاوبه‌ش بێت له حکوومه‌تی ته‌وافقی عێراقدا به‌ڵام ئه‌مانه ھه‌موو کاتێک بوون که کورد دۆست و پشتیوانیی زۆری ھه‌بوو و خاوه‌نی وتارێکی یه‌کگرتوو و ڕوئیای خۆی بوو.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ڕۆژی 16-3-2020 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق عه‌دنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ڕاسپارد و ئه‌م بابه‌ته‌ش ناڕه‌زایه‌تیی لایه‌نه شیعییه‌کان له‌وان هاوپه‌یمانیی فه‌تح به سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تیی نووری مالیکی به‌دواوه بوو.
سه‌رچاوه: ئاوێنه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment