کوردپرێس:
بەپێی ڕاگەیێندراوی ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی سووریا (سانا) شەوی سێشەمە 1ی ئەیپرێلی 2020 ڕژیمی زایۆنی بە چەندین مووشەک بنکەی "الشعیرات"ی کردە ئامانج کە دەکەوێتە پارێزگای حومسی سووریا.
سانا ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا زۆربەی مووشەکە هاویژراوەکانی تێکشکاندووە.
تا ئێستاش بە شێوەی فەرمی لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە مووشەکییەوە زانیارییێک بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment