بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیاریان دا قەدەغەی هاتوچۆ تاکوو بەرواری ١٠/٤/٢٠٢٠ درێژ بکرێتەوە.
ناوبراو ئاماژەى بەئەوەش دا، ئەم بڕیارە ناچارییە و بۆ پاراستنی سەلامەتی هەمووانە، چوونکە ئەگەر هەر کەسێک تووشی ئەم ڤایرۆسە بێت، دەیان کەسی دیکەش بەخۆیەوە تووش دەکات.
وەزیری ناوخۆی هەرێم باسی لەئەوەش کرد، بەدواداچوون بۆ بارودۆخی هەموو ئەوانە دەکەن، کە باری گوزەرانیان باش نییە، هاوکات داواکارن لەخێرخوازان هاوکارییەکانیان بگەیەننە یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکانی خۆیان، بۆئەوەی بەدادپەروەری بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشی بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment