سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ به‌غدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌خاته‌ ڕوو و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران زه‌مینه‌سازی ده‌كرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌یێکی فراوانتر كه‌ زۆربه‌ی هێزه‌ سیاسیه‌كانی عێراق به‌شداریی تێدا بكه‌ن و پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێ كردنی یاسا و ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ ساغ بكرێنه‌وه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبووک ڕای‌گه‌یاندوووه‌: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ به‌نده‌ به ‌نوێنه‌رایه‌تی چوار لایه‌نی كوردستانی (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوپه‌یمانی، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتووی ئیسلامی)، به‌شداریم كرد ئامانج لێی داڕشتنی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌یێكی فراوانتره‌ كه‌ زۆربه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌شداریی تێدا بكه‌ن.

ناوبراو ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی به ‌لای ئێمه‌وه‌ جێگه‌ی گرنگییه‌ له‌ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یێكدا كه‌ دۆخی عێراقی تێدا باس بكرێت، چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ری بارودۆخی دارایی و سیاسیی هه‌رێم و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵی و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌خۆ بگرێت."

ئه‌مین به‌کر ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ هه‌ر گفتوگۆیێک ده‌كرێت ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كا، بۆیه‌ پێمان وایه‌ ته‌زویر كردنی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هێزه‌ سیاسییه‌كان دانیان پێ داناوه و له ‌ئێستادا پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێ كردنی یاسا و ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ ساغ بكرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15819

Your Comment

You are replying to: .
captcha