کوردپرێس:
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی له گوتارێکدا چه‌ند ههنگاوێکی نوێی حکوومه‌ته‌که‌ی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: "به‌راورد به وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا، تورکیا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتوو بێت له زاڵبوون به سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌دا."
سه‌رۆککۆماری تورکیا جه‌ختی کرده‌وه که وڵاته‌که‌یان له ڕێی ئاوییه‌وه کهشتییێکی پڕ له پێداویستیی ته‌ندروستی ناردووه‌ته ئیتاڵیا و له ئامادهکاریشدایه بۆ ناردنی فڕۆکه‌یێکی بارهه‌ڵگری پێداویستیی پزیشکی بۆ وڵاتی ئیسپانیا.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له کاتێکدان که ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیتاڵیا و ئیسپانیای ته‌نیوه و ئه‌و دوو وڵاته‌ی ئه‌ورووپییه‌ی تا ڕاده‌یێکی زۆر شه‌که‌ت کردووه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا به‌رده‌وامه و هه‌موو جۆره ڕێگه‌چاره‌یێک ده‌گرێته‌به‌ر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخه‌که و ئامانجیانه له کۆتاییی ساڵدا بگه‌نه ئه‌نجامێکی باش.
سه‌رۆککۆماری تورکیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد که ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزی بانکه‌کانیان شه‌ش مانگ دواخستووه و شیرینیی مووچه‌ی خانهنشینانیشیان پێش خستووه.
تورکیا که‌مپینێکی به‌رفراوانی خێرخوازیی به‌ناوی ''پشتیوانیی نیشتمانی'' بۆ هاوکاریی هه‌ژاران ده‌ست پێکردووه که حکوومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و ئه‌ردۆغان له‌مباره‌وه باسی له‌وه کرد که هاوکارییه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه بۆ که‌مده‌رامه‌تانه به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌بێت که بژێویان له‌سه‌ر کاری ڕۆژانه‌یه.
به‌پێی ئاماری ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی تورکیا ژماره‌ی مردووان به‌هۆی کۆرۆنا له‌و وڵاته بووه 168 که‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ 10827 به‌رز بووه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment