بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دوای گفتوگۆی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پارێزگای نەینەوا کشانەوە و بنکەکانیان رادەستی وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد.
ئەوەش هاتووە، پرۆسەی کشانەوەکە و جێگیربوونی هێزە عێراقییەکان لەو بنکە سەربازییە دوای واژۆ کردنی رێککەوتنێک بووە لە نێوان هەردوولادا.
دوێنێش هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، بنكەی سەربازیی كەی وەن لە كەركووک بەتەواوی كەرەستەكانییەوە رادەستی سوپای عێراق دەكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment