کوردپرێس:
نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق و شێخ محه‌مه‌د كوڕی زاید ئال نیهان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بووزه‌بی له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێک گفتوگۆیان کرد له‌وان مه‌ترسی و به‌رپرسیارێتیی گه‌ل و وڵاتانی ناوچه‌كه له به‌گژاچونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پێویستی هاوده‌نگی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ییی زیاتر بۆ به‌گژاچوونه‌وه و سنوورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بووزه‌بی كرد بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و پشتیوانی و هاوده‌نگی ڕاستگۆیانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ عێراق و هیوایشی خواست كه ئیمارات به زووترین كات له مه‌ترسیی ئه‌م په‌تایه ده‌ربازی بێت و یه‌زدانیش براكانمان له هه‌ر ده‌رد و به‌ڵایێک و شێخ محه‌مه‌د كوری زاید بپارێزێت كه پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی عێراق دووپات كرده‌وه له به‌گژاچوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه هه‌ڕه‌شه له گه‌لانی جیهان ده‌كات.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باس له په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و چۆنییه‌تیی په‌ره‌پێدانی هاریكاریی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی برا كرا كه ببێته مایه‌ی چه‌سپاندنی ئارامی و ئۆقره‌یی و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment