کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 29ی مارچی 2020 وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە دوا حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی ئەو وەزارەتە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٥٤٤ پشکنین کراوە، ٣٩٦ هەولێر، ٩٢ سلێمانی، ٥٦ دهۆك.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیدا نووسراوە: دەرەنجام ٦ تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر ٣ پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان ٣٤، ٣٥، ٥٤ ساڵ دوویان هاوڵاتی بیانین لە کەرەنتن بوون، یەکیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕایتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.
• پارێزگای سلێمانی ١ پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکە تەمەن ٧٠ ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
• پارێزگای دهۆك ٢ پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان ١٩، ٢١ ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون کە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.
دهقی ڕاگهیهندراوهكهی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بهیانی ژمارە ٣١
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان ٥٣١٥ هاوڵاتی بوون لە ٣٥ شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها ١٢٤٨ هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە ٢٩٩ لە هەولێر، ٢٣٨ لە سلێمانی، ٦٢٦ لە دهۆك، ٣٠ لە هەلەبجە، ٣٥ لە ڕاپەرین، ٢٠ لە کۆیە وە ٤٠٧٦ هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو ٤٢ هاوڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٥٤٤ پشکنین کراوە، ٣٩٦ هەولێر، ٩٢ سلێمانی، ٥٦ دهۆك.
دەرەنجام ٦ تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر ٣ پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان ٣٤، ٣٥، ٥٤ ساڵ دوویان هاوڵاتی بیانین لە کەرەنتن بوون، یەکیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕایتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.
• پارێزگای سلێمانی ١ پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکە تەمەن ٧٠ ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
• پارێزگای دهۆك ٢ پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان ١٩، ٢١ ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون کە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان ١٢٨ تووشبوو، لەنێویاندا ٢ مردن هەیە و ٥٥ نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.
وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی ئازاری٢٠٢٠
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment