کوردپرێس:
حه‌مزه برۆجنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ندیخانه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: به‌خته‌وه‌رانه به‌بۆنه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رپرسی به‌ندیخانه‌کانی پارێزگا و ته‌عامولێکی باش که له نێوان گرتووخانه‌کان و ده‌زگای داد هه‌یه توانیمان به‌ستێنی ئازاکردنی کاتیی 4 هه‌زار و 71 به‌ندکراو له‌م جێژنه‌دا بڕه‌خسێنین.
ناوبراو گوتیشی: 184 به‌ندکراو تایبه‌تمه‌ندیی موڕه‌خسیی کۆتایی‌هاتنی تاوانه‌که‌یان به‌کار هێنا و به‌م بۆنه‌وه بۆ زیندان ناگه‌ڕێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گرتووخانه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کارتێکه‌ریی ئازادبوونی کاتیی زیندانییان له‌سه‌ر سازانی دووباره‌یان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: ئازادکردنی به‌ندکراوان به شێوه‌ی کاتی کارتێکه‌رییێکی ئه‌رێنی له‌سه‌ر سازانی دووباره‌یان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا هه‌یه و ئه‌م مه‌سه‌له له ڕووی ئه‌نجامبوونی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان به‌ندکراوان و بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌بێته‌هۆی دروست‌بوونی ئارامیی ڕۆحی بۆ ئه‌وان و که‌م‌بوونه‌وه‌ی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment