تیمێکی پزیشکیی چین گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- تیمێکی 4 که‌سیی پزیشکانی چین به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوکاری و ڕێنماییی پزیشکی گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر.

کوردپرێس: تیمێکی پزیشکیی چینی، که‌ له‌ چوار که‌س پێکهاتوون، گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوکاریی و ڕێنمایی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا به‌ تیمه‌ پزیشکییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و بڕیاره‌ چوار ڕۆژ بمێننه‌وه‌.

ئه‌و تیمه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ هاتوونه‌ته‌ عێراق و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی چه‌ند پارێزگایێکی عێراقیان كردووه‌ له‌وانه‌ به‌غدا و میسان و به‌سره‌ و هه‌روه‌ها تاقیگه‌یێكیشان دروست کردووه‌.

د. خالس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا سوپاسی حكوومه‌تی چینی كرد كه‌ پێشتر هاوكاریی لۆجستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشکه‌ش به‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ و ئه‌مڕۆش ئه‌و تیمه‌ هاتوون تا ڕێوشوێنه‌کانی چاره‌سه‌ری كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسه‌كه‌ ببینین و ئه‌زموونی خۆشیانیان پێ بڵێن تا سوودی لێوه‌ربگرن.

هه‌ر له‌و کۆنگره‌یه‌دا د. هانگ ئه‌ندامی تیمه‌که‌ و خاچی سووری چینیی وتی: ئێمه‌ هاتووین بۆ هاوكاریی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ مانگی سێی ئه‌مساڵ هاوكارییه‌كانی چین گه‌یشتنه‌ عێراق و كوردستانیش، هاوكارییه‌كانمان بریتین له‌ زانیاریی و پزیشک و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان.

د. هانگ وتیشی: دوو ڕۆژیش پێش ئێستا توانیومانه‌ تاقیگه‌یێک دروست بكه‌ین تا ده‌ستنیشانی كه‌سه‌ به‌ركه‌وتووه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ بكات، ئه‌وه‌ش هاوكاریی حكوومه‌تی عێراقی ده‌كات تا كه‌سه‌ توشبووه‌كان به‌ زوویی و به‌ ئاسانی ده‌ستنیشان بكرێن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێک پێداویستی پزیشكیمان پێشكه‌ش كردوون.

جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ وڵاتی چین هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ڕێگای فڕۆكه‌وه‌ ژماریێک كیتی پشکنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێشکه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكویمه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158151

Your Comment

You are replying to: .
captcha