کوردپرێس:
د. جوتیار عادل وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای‌گه‌یاند: له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامبوونی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ھه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به درێژكردنه‌وه‌ی ڕۆژانی پشوو له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت، ده‌سته، فه‌رمانگه، دامه‌زراوه‌كانی ھه‌رێم، زانكۆ و په‌یمانگا، قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ئه‌ھلی (جگه له ھێزه‌كانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستی) له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 29-3-2020 تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه 16-4-2020.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی وته‌بێژی فه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له ڕێگای پیاده‌كردنی ئێشگریی له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه فریاگوزارییه‌كان به ھاووڵاتییان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاندووه که به‌هۆی قه‌یرانی کۆرۆنا 73.3%ی خه‌ڵكی هه‌رێم دوچاری كێشه‌ی ئابووری بوونه و 44%یش دوچاری كێشه‌ی بێكاری بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment