توركیا ژماره‌یێک خێزانی كورد ڕاده‌ستی به‌ره‌ى نوسره‌ ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: توركیا ژماره‌یێک خێزانی كوردی په‌نابه‌ری هه‌رێمی کوردستانی ڕاده‌ستی به‌ره‌ی نوسره‌ له ‌سووریا كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال ده‌ڵێت: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یران له‌ كه‌مپی سرووچ له ‌توركیا، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا به‌ شێوه‌ى زۆره‌ملێ كۆمه‌ڵێک خێزانی كوردیان ڕاده‌ستی به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ سووریا كردوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "به ‌ژماره‌ نازانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ چه‌ندن به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كان چه‌ند خێزانێكیان خه‌ڵكی زاخۆن."

ئاری جه‌لال وتیشی: "تا ئێستا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌ نه‌كردوووه‌ به‌ڵام له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدان كه‌ ئه‌و خێزانانه‌ و هه‌شت گه‌نجه‌كه‌ی ماوه‌ی ڕابردووش ئازاد بكه‌ن."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15815

Your Comment

You are replying to: .
captcha