کۆرۆنا لە تورکیا: 108 حاڵەتی گیان لەدەست دان و 7402 تووشبوو

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پەیامێکدا دواهەمین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کوجا وەزیری تەندروستیی تورکیا مردنی 16 که‌سی دیکه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ وڵاته‌که‌یان راگه‌یاند، به‌مه‌ش ژماره‌ی کۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تاکه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ بوو به‌ 108 که‌س و ئاماری گشتیی تووشبووەکانیش گەیشتە 7402 کەس.

دوایین ئاماره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ی کۆرۆنا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن، تا ئێستا 7 هه‌زار و 402 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌که‌ له‌و وڵاته‌ پشتڕاست کراونه‌ته‌وه‌، که‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 704 حاڵه‌تی نوێ تۆمارکراون.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یاند.

داواشی له‌ ته‌واوی خه‌ڵکی تورکیا کرد، به‌ شیوه‌یێکی خۆبه‌خشانه‌ خۆیان له‌ ماڵه‌کانیان که‌ره‌نتین بکه‌ن و له‌ ماڵه‌کانیان ده‌رنه‌چن، ته‌نیا بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت.

ئه‌دۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، چه‌ند ئه‌نجومه‌نێکی خۆجێیی تایبه‌تمه‌ند بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ له‌ 30 گه‌وره‌ شاری تورکیا پێک ده‌هێنرێن و ئاماده‌کاریش بۆ گرتنه‌به‌ری رێکاری نوێ له‌ کاتی پێویستدا ده‌که‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158148

Your Comment

You are replying to: .
captcha