کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 9ی خاکەلێوەی 1398 بەرانبەر بە 28ی مارچی 2020 عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیان پڕۆژەی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی مەبەستی ئەوەی هاووڵاتییان تا مەودای دوو مەتری لێک دوور بکەونەوە و ئەو پڕۆژەیە تا ڕۆژی 20ی خاکەلێوە بەردەوام دەبێت و ئەرکی هەمووانی بە ڕۆژەکەوە پێبەند بن.
ڕەبیعی ئاماژەی بەو کەسانەش کرد کە تووشبووی کۆرۆنان بەڵام مل بە قەرەنتینەکردن نادە و گوتیشی لە لیژنەی ئەمنیی ژووری نەتەوەییی کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا ئەو هاووڵاتییانە ناچار دەکرێن کە بچنە کەرەنتینەوە.
ناوبراو هەروەهاش ئاماژەی بەو بنەماڵانە کرد کە تووشبووی کۆرۆنایان هەیە بەڵام جێگا و ڕێگای قەرەنتینەکردنی تووشبووەکەیان نیە یان خود ماڵەکانیان بچووکە و لەو بارەیەوە گوتی ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن تووشبووەکەیان بەو شوێنانە بناسێنن کە بۆ حەوانەوە و مانەوەی تووشبووان کراونەتەوە.
شایانی باسە هەر ئەمڕۆ کیانووش جههانپوور وتهبێژی وهزارهتی تهندروستیی ئێران له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند له ماوهی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3076 کهیسی نوێی تووشبووی کۆڤیدی-19 له ئێران تۆمار کراوه و بهوهش ئاماری تووشبووان تا ئهم کاته گهیشتۆته 35 ههزار و 408 کهس.
کۆدی هەواڵنێر:
Your Comment