سه‌رۆکی بانکی YKی تورکیا به‌هۆی کۆرۆناوه‌‌ گیانی سپارد

به‌شی تورکیا- مێهمه‌ت به‌شیر ئۆنجه‌ل سه‌رۆکی بانکی YKی لقی ئامه‌دی تورکیا به‌هۆی کۆرۆنا‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.

کوردپرێس:

مێهمه‌ت به‌شیر ئۆنجه‌ل سه‌رۆکی 49 ساڵه‌ی بانکی یاپی کریدی (YK)ی ئامه‌دی تورکیا به‌هۆی په‌تای کۆڤیدی-19وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی غازی یاشارگیلی ئامه‌د گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.

20 ڕۆژ پێش ئێستا ئۆنجه‌ل به‌هۆی نه‌خۆشینه‌وه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کردبوو و دکتۆره‌کان به‌ ناوبراویان گوتبوو که‌ په‌تای گرتووه‌ به‌ڵام دوای ماوه‌یێک به‌بۆنه‌ی جێگیرنه‌بوونی باری ته‌ندروستی موڕه‌خه‌سی گرتبوو و 9 ڕۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌دا بوو که‌ له‌ ئه‌نجامدا به‌هۆی نه‌خۆشیی کۆرۆناوه‌ کۆچی دوایی کرد.

له‌ ئێستادا بانکی YKی لقی ئامه‌د داخراوه‌ و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی خراونه‌ته‌ که‌ره‌نتینه‌وه‌.

هه‌واڵه‌ نافه‌رمییه‌کان باس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی کۆرۆناڤایرۆس له‌ پارێزگای کوردنشینی ئامه‌د ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌، تورکیا له‌ ئاراسته‌کردنی ئاماری تووشبوونی خه‌ڵک له‌ پارێزگاکان و گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتییان به‌هۆی نه‌خۆشیی کۆرۆنا دووره‌په‌رێزی ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158139

Your Comment

You are replying to: .
captcha