ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا له‌ ئیلام گه‌یشته‌ 246 که‌س

به‌شی ئیلام- سه‌رۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام باسی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا له‌ پارێزگا بۆ 246 که‌س کرد.

کوردپرێس:

دکتۆر که‌ریمیان سه‌رۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام ڕای‌گه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی کۆرۆنا له‌ پارێزگا تۆمار کراوه‌.

ناوبراو گوتیشی: تاکوو ئێستا 21 هاووڵاتیی به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ که‌ دوو که‌سیان له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بووه‌.

سه‌رۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام باسی له‌وه‌ کرد که‌ تاکوو ئێستا 6 دکتۆر و 9 کادێری ته‌ندروستیی ئیلامیش تووشیاری کۆرۆنا بوونه‌.

که‌ریمیان ڕاشی‌‌گه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی نه‌خۆشینه‌که‌ تاکوو ئێستا 153 تووشبووی کۆرۆنا نه‌خۆشینه‌که‌ی په‌ڕاندووه‌ و چاک بوونه‌ته‌وه‌.

دکتۆر که‌ریمیان له‌ کۆتاییدا داوای له‌ خه‌ڵک کرد که‌ بۆ ته‌ندروستیی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌ ماڵپه‌ڕی salamat.gov.ir ناونووسی بکه‌ن و ئه‌م نه‌خۆشینه‌ جیدی بگرن و دووره‌په‌رێزی بکه‌ن له‌ هاتوچۆی نابه‌جێ و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌ ماڵ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158130

Your Comment

You are replying to: .
captcha