ئه‌یاد عه‌لاوی: ھه‌رگیز قبووڵی ناکه‌ین چاو بپۆشرێت له‌ ساخته‌کاری

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌یاد عه‌لاوی جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ ھه‌رگیز قبووڵی ناکه‌ن چاو بپۆشرێت له‌ چه‌ته‌کانی ساخته‌کاری که‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیاندا یارییان به‌ ئیراده‌ی ده‌نگده‌ری عێراقی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی حوزه‌یران‌ ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی ھاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌ له‌ چه‌ند توویتێکدا ڕایگه‌یاندووه‌ نابێت ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی لیژنه‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ حاڵه‌ته‌کانی ساخته‌کاری و پێشێلکاری ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٢ی ئایار پشتگوێ بخرێت.

ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ڕاستی و ئه‌نجامانه‌ی لیژنه‌که‌ پێی گه‌یشتوووه‌ نابێت پشتگوێ بخرێت و ده‌بێت به‌ جدی و واقعیانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٢ی ئایاری ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراقدا ساخته‌کاری و پێشێلکارییێکی زۆر ئه‌نجام درا و ناڕه‌زاییی چه‌ندین لایه‌نی کوردستانی و عێراقی لێکه‌وته‌وه‌ و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا لیژنه‌یێک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ راستییه‌کان پێک بھێنرێت.

عه‌لاوی ئاماژه‌شی کردوووه‌ به‌وه‌ی چوونکه‌ بێده‌نگی سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌ په‌یامێکی ڕوون ده‌دات به‌ گه‌لی عێراق که‌ به‌شداری کردن له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی داھاتوودا ھیچ سوودێکی نییه‌.

عه‌لاوی له‌ توویته‌که‌یدا ده‌شڵێت: "ھه‌رگیز قبووڵی ناکه‌ین چاوبپۆشرێت له‌ چه‌ته‌کانی ساخته‌کاری که‌ له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سک و پۆستی کاتیدا یارییان کردوووه‌ به‌ ئیراده‌ی ده‌نگده‌ری عێراقی."

ناوبراو ئاشکرای کردوووه‌ "ئه‌مڕۆ گه‌ل و سه‌رجه‌م ھێزه‌ ڕه‌سه‌نه‌کان به‌ڵکوو ھه‌موو جیھان چاوه‌ڕوانی ھه‌ڵوێستێکی توندن له ‌دژی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ و ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له‌ سووتاندنی سندوقه‌کانی ده‌نگدان و ئه‌وانه‌شی له‌پشتیانه‌وه‌ ده‌وه‌ستن."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15813

Your Comment

You are replying to: .
captcha