کوردپرێس:
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێی سیده‌کان به(خەڵک)ی ڕاگه‌یاند، دوێنی پێنچ شەممە لە کاتژمێر هه‌شت به‌یانی تا کاتژمێر یه‌ک و نیوی دوای نیوه‌ڕۆ، هەروەها ئەمڕۆش لەهەمان کات تاوەکو کاتژمێر ۱۰ تۆپخانەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکەی کردووە.
دەشڵێت، دوێنێ له به‌رمیزه چه‌ند تۆپێک ئاڕاسته‌ی ناوچه‌کانی خنێره خواکوڕک و سنین کران هەرچەندە پێشتر ئەو ناوچانە کە پەکەکەی لێبووە ولە ڕابردوو چۆڵکراون به‌هۆی بونی هێزەکانی پەکەکە، ئێستاش تورکیا خۆی له‌و ناوچانه‌یه، هاوکات ئەمڕۆش چەند ناوچەیێکی تر بە تایبه‌ت نزیک گوندی لێلکان تۆپباران کران.
لەبارەی زیانەکان ئەوەی خستەڕوو، خۆشبەتانە لەم تۆپبارانەدا هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام بوونی مەترسی تۆپبارانکردن وادەکات دڵه‌ڕاوکێ لای خه‌ڵک دروست بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment