ناوەندەکانی مافی مرۆڤ: کوردی سووریا بێکەس ماونەتەوە

بەشی جیهان- دوو ناوەندی مافی مرۆڤ ئاماژە بە پچڕانی ئاو لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و سەرکەشیی زیندانیانی ئەو گرووپە دەکەن و هۆشداری دەدەن کە لەکاتێکدا کە کوردەکان ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشە بوونەتەوە کەس ئاوڕیان لێناداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەحاڵێکدا کە کۆرۆنا گەیشتۆتە سووریا، سەربزیوانی سەربە تورکیا ئاویان بەسەر بەشێکی زۆر لە کوردەکانی سووریا داخستووە. ئەوەش لەحاڵێکدایە کە بە ئاوڕدانەوە لە تەشەنەسەندنی کۆرۆنا خەڵک زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستیان بە ئاوە.

میستی باسول بەڕێوەبەری ناوچەیی کۆمیتەی نێونەتەوەیی بە دۆیچەوێلەی ئەڵمانیای وتووە: سەربزیوانی سەربە تورکیا لە مانگی ئاکتەوبری ڕابردووەوە چەندین جار ئاوی بەشێک لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریایان لە وێستگەی سەرەکیەوە کە لە سەرێ کانییە پچڕاندووە و ئێستاش بە تەواوی دایانخستووە کە ئەمەش لە هەستیارترین کاتدایە.

مایکل ویلک، کە پزیشکێکی ئەڵمانیە و لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریادایە دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هەوڵ ئەدات بە تەنکەری ئاو، ئاوی ناوچەکە دابین بکات.

کەمال سیدۆ کارناسی پەیمانگای «کۆمەڵگا هەڕەشە لەسەرەکان» هۆشداری دەدات هەڵمەتی سەربزیوانی سەربە تورکیا و پچڕانی ئاوی ناوچەکانی باکووری سووریا ژیانی 2 ملیۆن کەسی خستۆتە ژێر کاریگەرییەوە.

مایکل ویلک جەخت دەکاتەوە کە کوردانی سووریا بێکەس ماونەتەوە ئەمەش لەحاڵێکدایە ساڵی ڕابردوو بە قوربانی دانی 11000 کەس داعشیان لە باغوز تێکشکاند.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158114

Your Comment

You are replying to: .
captcha