به‌رێوه‌به‌ری مه‌رزی نیوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان: جموجوڵی بازرگانی له‌ مه‌رزی په‌روێز خان كه‌می كردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جموجۆڵی بازرگانی له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان به‌راورد به‌ چه‌ند مانگی رابردوو به ڕێژه‌یێكی به‌رچاو كه‌می كردوووه ‌و زیاد كردنی گومركیش له‌سه‌ر باره‌كان شۆفیرانی ئه‌و مه‌رزه‌ی نیگه‌ران كردوووه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لى تۆفیق به‌رێوه‌به‌ری مه‌رزی نیوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان وتی: جموجوڵی بازرگانی له ‌ده‌روازه‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ى له‌ 30 % كه‌می كردوووه‌ و هۆكاره‌كه‌شی بۆ وڵاتی ئێران گه‌ڕانده‌وه‌.

ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی هه‌زار ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئێراندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و خۆراک و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌هێننه‌ هه‌رێم و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقى ده‌گوازنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15810

Your Comment

You are replying to: .
captcha