بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە دوێنی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە داوای لە هەموو لایەنەکانی سووریا کرد بەمەبەستی کونترۆڵی کۆرۆنا ئارگربەست ڕابگەیێنن، ئەمڕۆ گێیر پێدەرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا رایگەیاند: "داوای ئاگربەستی سەرانسەری و بەپەلە دەکەم لە سووریا، لەپێناو چڕکردنەوە هەوڵەکانی حکوومەتی سووریا بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆڤید-19".
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن لەوەی، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە گرتووخانەکانی سووریا کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
رێکخراوی لێخۆشبوونی نێودەوڵەتی (ئەمنێستی) لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، "بارودۆخی گرتووخانەکانی سووریا زۆر خراپە، زیندانیان هیچ چاودێریێکی پزیشکییان بۆ ئەنجام نادرێت".
لایخۆشیەوە سارا کایالی، چاودێر لە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: "ئەگەر کۆرۆنا لە زیندانەکانی سووریا بڵاوببێتەوە ئەوا هەزاران زیندانی دەکوژێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment