لیندسی گراهام و مه‌زڵووم کۆبانێ گفتوگۆییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی جیهان- سیناتۆر لیندسی گراهام په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزی کوردی سووریا ئه‌نجام دا و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا خواستی خۆی بۆ به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان ڕاگه‌یاند.

کوردپرێس:

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مریکا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر باسی له‌ گفتوگۆوه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به‌ هێزی سووریای دیموکرات کرد.

ناوبراو هۆی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆبانێ بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی ئازادکردنی باغۆز له‌ سووریا له‌ بنده‌ستی داعش به‌ هاوکاریی کورد و هاوپه‌یمانان گه‌ڕانده‌وه‌.

سیناتۆره‌ کۆماریخوازه‌که‌ی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆبانێ به‌ باش وه‌سف کرد و گوتی: هێزی سووریای دیموکرات بۆ ڕووخاندنی خه‌لافه‌تی داعش یارمه‌تییێکی زۆری ئێمه‌یان دا و به‌شداری له‌گه‌ڵ ئه‌وان یارمه‌تیده‌ری دابین‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت.

گراهام نیگه‌رانیی خۆیشی له‌ ئاماده‌بوونی ڕووسیا له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ربڕی و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ هه‌وڵێک بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر نه‌وتی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و ئه‌مریکا وه‌سف کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158076

Your Comment

You are replying to: .
captcha