گفتوگۆیێکی فه‌رمی له‌ نێوان کورد و عه‌دنان زورفی ئه‌نجام نه‌دراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: گفتوگۆی فه‌رمی له ‌نێوان سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و عه‌دنان زورفی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق نه‌كراوه‌.

کوردپرێس:

به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ كورد و سوننه‌ چاوه‌ڕێی نێو ماڵی شیعه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌باره‌ی عه‌دنان زورفییه‌وه‌ یه‌ک بخه‌ن و به‌م بۆنه‌وه‌ گفتوگۆیێکی فه‌رمییان له‌گه‌ڵ زورفی ئه‌نجام نه‌داوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: پاش ڕوونبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نێو ماڵی شیعه‌کان، سوننه‌ و سه‌رکردایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆی فه‌رمییان له‌گه‌ڵ عه‌دنان زورفی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌ست پێده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ عه‌دنان زورفی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو: "ده‌ستم به‌ دانوستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كردووه‌ كه‌ به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ هه‌مووان تێیدا به‌شدار بن."

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158072

Your Comment

You are replying to: .
captcha