کوردپرێس:
دکتۆر ڕه‌سووڵ خزری نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار له په‌رله‌مانی ئێران کاردانه‌وه‌ی به لێدوانه‌کانی ته‌ییب حسێنی سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار پیشان دا که ئیدعای کردبوو هێشتا که‌ره‌سته‌ی پزیشکی ڕاده‌ستی به‌رپرسانی تۆڕی ته‌ندروستی و ده‌رمانیی ئه‌و شاره نه‌کراوه و به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خوراک و ده‌رمانه‌وه وهجبهیێکی که‌ره‌سته‌ی پزیشکیی موحافیزهتی ڕاده‌ستی دکتۆر موحێبی جێگرایه‌تیی لێکۆڵینه‌وه‌ی و ته‌کنۆلۆژیای زانکۆی پزیشکی کرا و زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی ورمێ وهجبهکهی به‌پێی سه‌رانه‌ی ته‌ندروستی و ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کان له هه‌ر شار بڵاو کردۆته‌وه.
ناوبراو زیادیشی کرد: به له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی دوو شاری سه‌رده‌شت و پیرانشار هه‌وڵ دراوه که پشکێکی به‌رچاو به‌و دوو شاره ته‌رخان بکرێت.
خزری وه‌بیریشی هێنایه‌وه: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که که‌ره‌سته پزیشکییه‌کان به‌پێی سه‌رانه‌ی نه‌خۆشه‌کان بۆ هه‌ر شار ته‌رخان ده‌درێت له ئێستادا و به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی که له به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆڕی ته‌ندروستی و ده‌رمانی شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار وه‌رگیراوه به‌شێکی به‌رچاو له وه‌جبه‌ی که‌ره‌سته‌ی موحافیزهتی ڕاده‌ستی نه‌خۆشخانه‌کان کراوه که به‌ڵگه‌ی ئاماری ئه‌م که‌ره‌ستانه‌ش له‌به‌رده‌ستدایه.
نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار له په‌رله‌مانی ئێران له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه ئامارێکمان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کرد و ڕێژه‌که‌ی زیاتر له‌م ڕێژه‌یه‌ی ئێستا بوو و هیوادارین که وه‌زاره‌ته‌که به له‌به‌رچاوگرتنی سنووری بوونی دوو شاره‌که و ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م ڤایرۆسه له ناوچه‌که هه‌نگاوه‌کانی بۆ دابینکردنی سه‌رجه‌م که‌ره‌سته پزیشکییه داواکراوه‌که و گواستنه‌وه‌یان له زووترین کاتدا چڕ بکاته‌وه.
نوێنه‌ره‌که‌ی په‌رله‌مانی ئێران له درێژه‌دا باسی له ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران کرد بۆ ته‌رخاندانی ده‌زگایێکی ڕادیۆلۆژیی مۆدێرن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینیی پیرانشار به‌مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی بۆ نه‌خۆشانی تووشبووی کۆرۆناڤایرۆس و زیادی کرد: به له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستیی زۆری نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینیی پیرانشار به ده‌زگایێکی ڕادیۆلۆژیی مۆدێرن بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که پێویستییان به ئه‌نجامدانی ڕادیۆلۆژیی به‌په‌له هه‌یه بڕیاره له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا ده‌زگایێکی ڕادیۆلۆژی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینیی پیرانشار بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی گه‌وره و سه‌ره‌کیی ڕادیۆلۆژیی نه‌خۆشانی کۆرۆناڤایرۆس له ICU چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رله‌مان له کۆتاییدا وه‌بیری هێنایه‌وه: هیوادارم ئه‌و که‌سانه‌ی که زانیارییێکی دروستیان له‌باره‌ی ئامار و داتا‌کان له‌به‌رده‌ستدا نییه له ڕێگای وه‌رگرتنی زانیاریی دروست و به‌پێی ئامار هه‌نگاوه‌کانیان بۆ ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی که‌ره‌سته‌ی پزیشکیی شاره‌کان هه‌ڵێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ستێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆ و درۆ و ده‌له‌سه نه‌ڕه‌خسێندرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment