کوردپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی که محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی نه‌یتوانی کابینه‌ی نوێی عێراق پێک‌بێنێت به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته عه‌دنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ ڕاسپارد.
گۆڤاری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که دۆخی سیاسیی وڵاتانی جۆراوجۆر لێک ده‌داته‌وه باسی له کێشه‌کانی به‌رده‌م زورفی کردووه بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق.
گۆڤاره‌که دوو بابه‌تی گرینگی به‌رده‌م زورفی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ به ڕازیکردنی کورد بۆ به‌شداری له حکوومه‌ت و دهنگپێدانیان به کابینه‌که‌ی و هه‌روه‌ها داواکاری بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ڕاگه‌یاند.
گۆڤاری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه کرد: له ئه‌گه‌رێکدا کورده‌کانی عێراق ده‌نگ به زورفی ده‌ده‌ن که داواکارییه سیاسییه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکرێت له‌وان پێدانی هه‌ندێک پۆست به کورد له کابینه‌دا. که‌واته ده‌بێ ناوبراو بتوانێت داواکاریی سیاسیی کورد و ڕازیکردنیان بۆ ده‌نگدان به کابینه‌که‌ی به‌ڕێوه ببات.
گۆڤاره‌که ته‌ئکیدی کردووه که ژماره‌یێک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق داوای ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌که‌ن و زورفیش ده‌بێ له‌مباره‌وه وه‌ڵامێکی قبووڵکراو به داواکاریی لایه‌نه عێراقییه‌کان بداته‌وه.
کێشه‌یێکی دیکه‌ی به‌رده‌م زورفی به لێکدانه‌وه‌ی داواکاریی خۆپیشانده‌رانی عێراقی ڕاگه‌یێندراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment