وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەرجەم هێز و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی خستە ئامادەباشییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێم سەرجەم هێزەكانی سەر بەو وەزارەتەی لە چوارچێوەی رێكارەكانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و جێبەجێ كردنی رێنمایییەكان خستە ئامادە باشییەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 23ی مارچی 2020 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم هێزەکانی سەر بەو وەزارەتەی خستۆتە ئامادەباشییەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوای لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و سەرجەم هێزەکانی سەر بەو وەزارەتە کردووە ڕژد بن لە جێەجێ کردنی ڕێنمایییەکان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.

شایانی باسە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 85 کەس.

News Code 158068

Your Comment

You are replying to: .
captcha