لە هەولێر هاتوچۆی پیادەش قەدەغە كرا 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دوای قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، هاتوچۆی پیادەی هاووڵاتییانیش لە هەولێر قەدەغە كرا.

کوردپرێس:

ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بەسەرپەرشتیی فرسەت سۆفی پارێزگار كۆبووەوە و تێیدا بڕیار درا، جگە لەقەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل، هاتووچۆی پیادەش لەسەر جەم كۆڵانەكانی قەزا و ناحییەكان و ناوەندی شاری هەولێر قەدەغەیە، تەنها بۆ حاڵەتی كڕینی خوراك و پێویستی زۆر زەرور نەبێ، هیچ كەسی تر ڕێگە پێدراو نییە، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی هێزە ئەمنییەكان بڵاوەی پێكراوە، هەركەسێك سەرپێچی ئەم بڕیارە بكات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

بڕیاریش درا، سەرجەم ماركێت و سەمونخانە و نانەواخانەكان، ئەو شوێنانەی ڕێگەی كاركردنیان پێدراوە، پابەندنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەكان نەبن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و دادەخرێن.

هاوكات، ژووری ئۆپراسیۆنەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەولێر، داواشی لە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر كرد، پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ و ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و لە ماڵەكانیان بمێنەوە.

*لە تۆڕی میدیاییی خەڵک وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158065

Your Comment

You are replying to: .
captcha